گواردیۆلا لەبارەی مۆندیالی دوو ساڵەوە بۆچوونی خۆی ئاشکراکرد

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا دژی بیرۆکەی مۆندیالی دوو ساڵە نییە و دووپاتیدەکاتەوە، کە نابێت بیرۆکەکان لە بواری تۆپی پێدا زەوتبکرێن.

گواردیۆلا لە چاوپێکەوتنێکدا بە “PA MEDIA”ی ڕاگەیاندووە، “من هەمیشە خۆشحاڵدەبم کاتێک بیرۆکەیەکی نوێ دەبیستم، یاخود دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆکردن، هەرگیز نابێت بیرۆکەکان لەناوببەیت”.

فەیلەسوفە کەتەلۆنییەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “جامی جیهانی پاڵەوانێتییەکی مەزنە، گەورەترین پاڵەوانێتییە لە بواری تۆپی پێ، وەک بینەرێک هەمیشە خۆشحاڵدەبم بە تەماشاکردنی، ئەگەر هەر دوو ساڵ جارێک بتوانم بینەریبم شتێکی باشە، چونکە ئەگەر ئەو پاڵەوانێتییەش سازنەکرێت، لە خشتەی یارییەکاندا خول و پاڵەوانێتییەکی دیکە سازدەکرێت، بۆیە ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرەبێت باشترە پاڵەوانێتییە گەورەکان ئەنجامبدرێن تاوەکو هەمووان چێژی زیاتر وەربگرن”.

بۆچوونەکانی گواردیۆلا پێچەوانەیە لەگەڵ بۆچوونی زۆرینەی ڕاهێنەرانی خولی نایابی ئینگلیزی، ڕاهێنەران لەنمونەی یۆرگن کلۆپ و تۆماس توخێل پێیانوایە، پێشنیازەکەی ئارسین ڤینگەر لەسوودی یانەكان و یاریزانان نییە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مباپێ و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share