مان سیتی گورزێکی چاوەڕواننەکراو لە ڕیاڵ و بارسا دەدات

ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی بەر لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، یەکەم بۆند بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند دەخاتەسەر مێزی گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، پاڵەوانی پریمەرلیگ لەسەر ڕاسپاردەی پێپ گواردیۆلا یەکەم گرێبەست بە تێچووی (80 ملیۆن یورۆ) بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند پێشکەشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەکات، کە ئەوەش نرخی شکاندنی بۆندی یاریزانەکەیە.

سەرەڕای پێشکەوتنی مانچستەر سیتی و بە پێشکەشکردنی نرخی شکاندنی بۆندی یاریزانەکە (80 ملیۆن)، هەوڵەکانی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەش پەکدەخات، کە ماوەی وەرزێکە سەرقاڵی دانوستاندنن بۆ دابینکردنی بە کەمتر لەو نرخە، یاخود بەلایەنی کەمەوە بە 80 ملیۆنی نرخی شکاندنی بۆندەکەی.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، ماوەی وەرزێکی تەواوە سەرقاڵی دانوستاندن بۆ دابینکردنی هێرشبەرەکەی نەرویج، بەڵام لەگەڵ هەوڵەکانی مان سیتی پێدەچێت گواستنەوەکە بۆ دوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا ئاڵۆزببێت.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە سلێمانی چەند هەلێکی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ڕاداری چێڵسی سێ یاریزانی گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share