(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

یانه‌ی ئینته‌ر میلان حه‌وته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ساسولۆ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می کالچیۆ له‌ ماپی ستادیه‌م میوانداریی ئینته‌ر میلانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ساسولۆ له‌ خوله‌کی 22 له‌لایه‌ن دۆمینیکۆ بێراردی-یه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی نێراتزۆریش له‌ خوله‌که‌کانی 58، 78 له‌لایه‌ن ئیدین دزیکۆ و لاوتارۆ مارتینێزه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، ماره‌ شینه‌کانی میلانۆ “ئینته‌ر” به‌ 17 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌شێوه‌یه‌کی کاتی جێگیربوون (میلان به‌ بردنه‌وه‌ ده‌توانێت پله‌ی دووه‌م بگرێته‌وه‌)، یانه‌ی ساسولۆی ڕکابه‌ریشی به‌ حه‌وت خاڵ له‌پله‌ی 12دا خۆیان گرته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share