یورۆی 2021 ئەنجامدەدرێت؟ سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەڵمانیا وەڵامدەداتەوە..

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا دڵنیایی دەدات لە ئەنجامدانی یورۆی 2021

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا، فرێتز کێلەر دڵنیایە لە ئەنجامدانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە کات و وادەی دیاریکراودا و بەهەمان ئەو سیستمەی لە پێشوودا بڕیاری لەسەردراوە.

کێلەر لە چاوپێکەوتنێکدا بە “سپۆرت بازەر”ی ڕاگەیاندووە، ” دڵنیام لە ئەنجامدانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئێمە لە ئەڵمانیا توانیمان هەموو پێوەرەکانی پاکوخاوێنی جێبەجێبکەین و ئەوپەڕی بەرپرسیاریەتیمان گرتە ئەستۆ”.

کێلەر هیوادەخوازێت هەمان ئەو سیستمە جێبەجێبکرێت کە پێشوەخت بڕیاری لەسەردراوە، واتا ئەنجامدانی یورۆی 2021 لە 12 شاری جیاوازی وڵاتانی ئەوروپا.

سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەڵمانیا دەڵێت، ” بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر ئامادەبوونی هاندەران و گەڕانەوەیان لە کاتی چالاکیەکانی یورۆ، بە وریاییەوە مامەڵە دەکەم”.

کێلەر یەکێکە لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئەڵمانیا و بڕیاردەران لە چۆنیەتی سازکردنی پاڵەوانێتیەکە لە وڵاتەکەی خۆی، بەوپێیەی سێ یاری قۆناغی کۆمەڵەکان و یارییەکی قۆناغە یەکلاکەرەوەکان لە یاریگای ئالیانز ئارینای تایبەت بە بایرن میونشن ئەنجامدەدرێت، لەم بارەیەشەوە 63 ساڵەکە دەڵێت، ” یەکێک لە سیناریۆکان یاریکردنە بەبێ هاندەران وەک ئەوەی ئێستا بەدیدەکرێت، یاخود بە ڕێژەی لەسەدا 30 بۆ 50ی هاندەران”.

لە ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) کار لەسەر ئامادەکاریەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی یورۆی 2021 لە نێوان 11ی حوزەیران بۆ 11ی تەمووزی هەمان ساڵ، بەڵام چەندین سیناریۆی جیاوازیان داڕشتووە تایبەت بە خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لەو ناوچانەی مەترسی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: كۆچبەران ئابوری شارەكانی بەریتانیایان بوژاندووەتەوە

بابەتی دواتر

بایرن میونشن وەک بەرشلۆنە پێنج دەکات بە شەش؟ کاتی خەونە گەورەکە هاتووە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز بەهۆی ئازارەوە وازدەهێنێت

لویس سوارێز یانەی گریمیۆی ئاگادارکردووەتەوە، کە بەم نزیکانە وازهێنان ڕادەگەیەنێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (GZH)، لویس سوارێز ماوەیەکە بەهۆی…
Total
0
Share