خەرجی مووچەی ڕیاڵ حەوت هێندەی بەرشلۆنەیە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەڕووی داراییەوە داهاتێکی خەیاڵی بۆ وەرزی نوێ لەبەردەستدایە، لە بەرامبەردا یانەی بەرشلۆنە باجی سەردەمی بارتۆمیو دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئێزگەی “کادینا کۆپێ”، سەرەڕای قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا و داتەپینی داهاتی یانەکانی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی فلۆرنتینۆ پێرێز 740 ملیۆن یورۆی بۆ خەرجی مووچەی یاریزانان تەرخانکردووە، ئەوەش لە کاتێکدا کە داهاتی یانە کەمیکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، مووچەی یاریزانان لە وەرزەکانی ڕابردوودا 470 ملیۆن یورۆ بووە، پێشبینی دەکرێت لە وەرزی 2021-2022 ئەو بڕە بۆ نزیکی 400 ملیۆن کەمببێتەوە، زیادەی خەرجییەکانیش کە 340 ملیۆن یورۆیە دەکرێت لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکاربخرێتەوە.

لە بەرامبەردا خوان لاپۆرتا لەڕێگەی کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانان و فرۆشتنی هەندێکی دیکەوە، توانیویەتی خەرجی مووچە لە 347 ملیۆن یورۆوە کەمبکاتەوە بۆ 97.9 ملیۆن یورۆ، جگە لەو بڕەش، هیچ بڕێکی دیکەیان بەدەستەوە نەماوە بۆ گواستنەوەی یاریزانان.

داتاکان دەریانخستووە، خەرجیی تەرخانکراو بۆ مووچەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید 7.5هێندەی ئەو خەرجیەیە کە ئیدارەی بارسا بۆ یاریزانەکانی تەرخانکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیاریی نوێ لەبارەی كۆنگرەكەی هەولێر ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی یەک ملیۆن دۆلار بۆ قەرەبووكردنەوەی ماڵە کوردەکانی خورماتوو تەرخاندەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share