سێ کەس لەسەر دزینی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار دەستگیرکران

پۆلسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی بڕی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەبەنزینخانەکەیدا بڕی 35 ملیۆن و 607 هەزار دیناری لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

باس لەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا، هاوکات، تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە بڕێک لەپارەکەیان گۆڕیوەتەوە بەدۆلاری ئەمەریکی و هەر لەپارەکە ماتۆڕسکیل و دەمانچە و موبایلیان کڕیوە.

پۆلیس دەلێت، “تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان راگیراون.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق: رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد. سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی…
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: تا ساڵی 2030 لە جیهاندا بەرهەمە ئۆرگانییەكان گرنگی پێدەدرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا سوودەكانی بەكارهێنان و ڕواندنی بەرهەمە ئۆرگانییەكانمان تاوتوێكرد كە بەپێی توێژینەوەكان تا وەكو…
Total
0
Share