(ڤیدیۆ) یوڤی دێربی دێلا مۆلی بردەوە و گەڕایەوە پلەی دووەم

یوڤانتۆس بە بردنەوەی بەرانبەر تۆرینۆ تۆمارکرد و گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی کالچیۆ

ئەمشەو، شەممە یانەی یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیەم بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بەرانبەر یانەی تۆرینۆ تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی مارکۆ جیامپاولۆ باشتر دەرکەوتن و یاریزانانی بیانکۆنێری سەرنجیان لەسەر جموجۆڵە تاکتیکیەکان بوو، لە خولەکی نۆ نیکۆلاس نکۆولۆ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆرینۆ تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی پێرلۆ هاوسەنگییان بەدەستهێنایەوە و گووشاری توندیان دروستکرد، لە خولەکی 78 ویستن ماکینی ئەمریکی گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد، لە کۆتا ساتەکانیشدا کریستیانۆ و هاوڕێیانی هەوڵی زۆریاندا پێشەنگی بگرن، لە خولەکی 88 لیۆناردۆ بونۆچی گۆڵی دووەم و پێشەنگی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، خانمە پیرەکە بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی کالچیۆی گرتەوە، لە بەرانبەردا یانەی تۆرینۆ بە شەش خاڵەوە لە پلەی 18ی ڕیزبەندی جێگیربوو، کە دەکەوێتە ژێر هێڵی دابەزین بۆ خولی پلە دووی ئیتاڵیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share