121 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەی سی میلاندا تێپەڕدەبێت

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی تەمەنی بووە 121 ساڵ

ئەمڕۆ، چوارشەممە ڕێکەوتی 16ی کانونی یەکەمی 2020، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی 121 ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا تێپەڕیکرد.

یانە زەبەلاحەکە لە 16ی کانونی یەکەمی 1899 لە شاری میلانۆی سەر بە هەرێمی لۆمپاردیا لە ئیتاڵیا لەلایەن هێربەر کیلپنی بەریتانییەوە دامەزراوە، لە ماوەی 121 ساڵدا بووەتە یەکێک لە باشترینەکان و مێژووییەکی گەورەی لە بواری تۆپی پێ تۆمارکردووە.

لە 121 ساڵی تەمەنیدا، میلان بووەتە یەکێک لە باشترینەکان و لەم چەند ساڵەی ڕابردوو ئاست و ناوی بەرەوخوار هاتووە، بەڵام مێژووییەکی پڕشنگداری نوسیوەتەوە و هەوادارێکی هەمیشەیی لەخۆی کۆکردووەتەوە.

چەندین ئەفسانەی وەک پاولۆ ماڵدینی، فرانکۆ باریزی، نێستا، فیلیپۆ ئینزاگی، کاکا، سیدۆرف، گاتوسۆ، پێرلۆ، و چەندینێکی دیکە درێسی سوور و ڕەشی میلانۆیان پۆشیوە.

دوسایی، ئیرانیۆ، باریزی، ساڤیسڤیچ، ئەفسانەکانی میلکان

لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا حەوت نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانیان بەدەستهێناوە، دووەم خاوەن زۆرترین نازناوی ئەوروپییە لەدوای یانەی ڕیاڵ مەدرید، 18 جار نازناوی خولی ناوخۆی ئیتاڵیایان چنیوەتەوە و بوون بە دووەم خاوەن زۆرترین نازناوی ناوخۆیی لە دوای یانەی یوڤانتۆس.

ڕۆسۆنێری خاوەنی پێنج جامی ئیتاڵیا، حەوت سوپەری ئیتاڵیا، جامێکی مۆندیالی یانەکان و پێنج جامی سوپەری ئەوروپایە، دووجار جامی ئەوروپی سەردەمی کۆن، جامی ئینتەرکۆنتینتاڵ سێ جار و جامێکی ئەوروپای ناوەندیان خستووەتە هەگبەی دەستکەوتەکانیانەوە.

بابەتی پێشتر

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

لە ڕیاڵ بەردەوامدەبێت یان دەڕوات؟ ڕامۆس بڕیارێکی گرنگیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی گرەو كۆندی بردەوە

لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بە ئاشكرا وتی، كۆندی بەرەو چێڵسی هەنگاو دەنێت. هەردوو یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و چێڵسی…
Total
0
Share