هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر حەوت کاتژمێر قەدەغە دەبێت لە رۆژانی هەینی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر حەوت کاتژمێر قەدەغە دەبێت لە رۆژانی هەینی و دەڵێت، “لە نێوان کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 8:00ی شەو تەنها بۆ پیادەڕۆ دەبێت.”

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی رۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاری شێخەڵڵا و پارکی نافورەی بەردەم قەڵا دەکەن، پیادەڕۆ و ئۆتۆمبیل تێکەڵ بەیەک دەبن لەشەقامدا، کەئەمەش بە بەردەوامیی دەبێتە هۆکاری خنکانی شەقامەکە و دروست وونی جەنجاڵی و سیمایەکی ناشیرن بەشەقامەکانی ناو بازار دەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاردرا هاتوچۆکردن لە سەنتەری شار تەنها بە پیادە بێت لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو 8:00ی شەو، پاشان هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمساڵ كار لەسەر 722 دۆسیەی گەندەڵی كراوە
دەسپاكی: دادگا لە 56 دۆسیە تەنها پێنجیانی یەكلاكردووەتەوە

لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 56 داوای هەواڵدەری خراونەتە بەردەم لێكۆڵینەوە، بەڵام تەنها پێنج كەیسیان لەلایەن دادگاكانەوە یەكلاكراونەتەوە،…
Total
0
Share