بافڵ تاڵەبانی یەک ملیۆن دۆلار بۆ قەرەبووكردنەوەی ماڵە کوردەکانی خورماتوو تەرخاندەکات

بافڵ تاڵەبانی یەک ملیۆن دۆلار تەرخاندەکات بۆ قەرەبووکردنەوە و نۆژەنكردنەوەی خانووی ئەو ماڵە کوردانەی خورماتوو كە خانووەكانیان لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن نەیارانی کوردەوە سووتێندراون و ڕووخێندراون .

مەلا کەریم شکور لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەکاتی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ شاری کەرکوک دوای ئەوەی داواکاری و داخوازییەکانی خەڵکی خورماتوومان خستە بەردەمی، ڕاستەوخۆ بڕیاریدا یەک ملیۆن دۆلار بە ( 10 ) قۆناغ تەرخانبکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووی ئەو خانەوادە کوردانەی کە ماڵەکانیان سووتێندراون یاخود ڕووخێندرابوون یان زیانیان بەرکەوتووە بەھۆی دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر”.

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین ڕوونیشکردەوە، لەچوارچێوەی ئەم بڕیارە گرنگەی ھاوسەرۆک لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ دەستپێکردنی کاروبارەکان و ڕاشیگەیاند، “ھەر لە کۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کێشەی مووچە دزراوەکانی مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردیی خورماتوومان خستەبەردەمی و بڕیاریدا قەرەبووبکرێنەوە و لەو چێوەیەشدا ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا ھەر 88 مامۆستاکە قەرەبووکرانەوە و بڕی ئەو پارەیە کە لەلایەن ھاوسەرۆکەوە تەرخانکرابوو دابەشکرا بەسەریاندا “.

مەلا کەریم شکور ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم ھەنگاوانە لەمیانەی گرنگیپێدانی یەکێتی دێت بۆ ناوچەی خورماتوو، بەتایبەت بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی خزمەتکردنی کەرکووک و خورماتوو و ناوچەی گەرمیان بە ئەولەویەتی کارەکانی داناوە و لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵیدا جەختیكردەوە کە یەکێتی بە ئەرکی خۆی دەزانێت خزمەتی خەڵکی تێکۆشەر و قوربانیبەخشی ئەو سنوورانە بکات، چونکە گەرمیانییەکان خاوەنی ڕاستەقینەی یەکێتین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بانگهێشتی سەرۆك بافڵ بۆ كۆنفرانسی میونشن بەڵگەی كاریگەريی یەكێتی و سەرۆكەكەیەتی

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بابەتێكی بەناونیشانی رەنگدانەوەی سیاسەتی یەكێتی لە دوا كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی گەرمیانەوە لەبارەی کوژرانی ئەکبەری حاجی رۆستەم

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا تۆمەتبارانی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیرنەکراون. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای…
Total
0
Share