ڤلاهۆڤیچ: وا لە یوڤانتۆس دەکەم شانازی بکات

ئەستێرەی سڕبیی یانەی یوڤانتۆس، دوشان ڤلاهۆڤیچ بۆ یەکەم جار لەبارەی یانە نوێیەکەیەوە دەدوێت و دەڵێت، “وا دەکەم، یوڤی شانازی بکات”.

لە چاوپێکەوتنێکدا ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری پێشووی فیۆرنتینا و ئێستای یانەی یوڤانتۆس دەڵێت، “یوڤانتۆس شانازییە، دابونەریت و خێزانە، تاوەکو کۆتایی هەر بەو جۆرە دەمێنێتەوە”.

هەروەها دەڵێت، “ئەوان هەرگیز کۆڵنادەن، یانە لەپێش هەموو شتێکەوەیە، چیتر لەژێر فەرمانی ڕاهێنەر و یاریزاناندا دەبم، ئەو هاوڕێیانەی دەمەوێت بەوپەڕی تواناکانمەوە یاریدەیان بدەم، ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەت بوو بۆ من، بووە یەکێک لەو جەژنە گەورانەی لەژیانمدا بەڕێمکردووە”.

ڤلاهۆڤیچ بە تێچووی 70 ملیۆن یورۆ، هەروەها 10 ملیۆنی زیادە لەحاڵەتی بەدەستهێنانی ناسناوە تاکەکەسی و بەکۆمەڵەکاندا، لە یانەی فیۆرنتیناوە پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسەوە کرد.

هێرشبەرە 22 ساڵەکەی سڕبیا لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا، لەکۆی 24 یاریدا 20 گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ڕەزامەندی لەسەر یەكەم ئۆتۆمبێلی فڕیو لەناو شارەكاندا درا

بابەتی دواتر

کچە زۆرانبازێکی (WWE): بۆ کەپڵێك دەگەڕێم، دەستمناکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share