نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە سێ ساڵدا تۆمارکرد.. 80 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سەروو 80 دۆلار و ئەوەش یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2018ــوە بگاتە ئەو نرخە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەخێرایی و پێچەوانەی لەدەستدانی بەشێکی زۆری نرخەکەی لەماوەی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەرەکان لەبارەی زیادبوونی خواست لەسەر وزە دوای کەمبوونەوە و هەڵگرتنی ڕێکارەکانی کۆرۆنا، لەبەرامبەردا مانەوەی خستنەڕووی نەوت لەئاستێکی نزمدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 80.14 دۆلار و بەبڕی زیاتر لە 60 سەنت و ڕێژەی 0.77% نرخەکەی بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018ــوە پێیگەیشتووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 76.6 دۆلار و نرخەکەی بەبڕی 63 سەنت و ڕێژەی 0.82% بەرزبووەوە.

خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ماوەی ڕابردوودا کەمبووەوە، بەتایبەت بەهۆی ڕێکارەکان بەرامبەر بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی دەلتا، زیانەکانی گەردەلوولی ئایدا و زیانەکانی بۆسەر بەرهەمی وزەی ئەمریکا ، ئەمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوتە.

لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ئۆپیک + پێشتر دووپاتیانكردبووەوە، ئەگەری زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت قورسدەبێت ئەگەر زیانەکانی پەتای کۆرۆنا چارەسەر نەکرێت.

بابەتی پێشتر

داوای هەڵوێست لە دیپلۆماتكارانی ئەفغانی دژ بە تاڵیبان دەكرێت

بابەتی دواتر

ئێران و ئازەربایجان خۆیان لەیەکتر سوور دەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share