وردەکاریی گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی گروپێکی شاخەوانی لە قەرەداغ

ئەندامێکی ئەنجومەنی تۆڕی شاخەوانی وردەکاریی رووداوی گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانی گروپێکی شاخەوانیی ئاشکرادەکات.
یاسر حەمە ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی تۆڕی شاخەوانی و ئەندامی تیمی فریاگوزاری سەرەتایی رایگەیاند، ئەو گرووپە بەمەبەستی شاخەوانی روویان لە ناوچەکە کردووە لە کاتژمێر نزیک 11:30 خولەک لەناو دەربەندەکە بوون کاتێک لافاو دروستبوو.
ئاشکراشیکرد، دوای ئەوەی یەکێکیان کەوتووەتە ناو لافاوەکەوە و سیانی دیکە هەوڵیان داوە ئەو کەسە رزگار بکەن، بەڵام ئەوانیش کەوتوونەتە ناو ئاوەکە و گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە شاخەوانەکان تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵدا بووە و دوانەکەی دیکەش لە سەروو 30 ساڵەوەن.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرخانكراوی مووچە لە ساڵی 2024دا
بەغداد چەندی بۆ هەرێم ناردووە و بۆچی ژمارەكان جیاوازن؟

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە زانیاری و ژمارەی جۆراوجۆر بڵاوكراونەتەوە، شارەزایان و پەرلەمانتارانیش…
Total
0
Share