بەهۆی دۆخێكی تەندروستیی نامۆی دەیان سەرنشینەوە فڕۆكەیەكی ئەڵمانی بە ناچاری نیشتەوە

نزیكەی 70 سەرنشینی یەكێك لە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان دوو شاری ئەڵمانیا تووشی دۆخێكی تەندروستیی نامۆ بوون، ئەمەش فڕۆكەكەی ناچاركرد بنیشێتەوە.

فڕۆكەكە سەر بە هێڵی ئاسمانیی (كۆندۆر) و لە گەشتدا بوو لە مۆریشیۆس بۆ فرانكفۆرت، بەڵام 70 لە كۆی 290 سەرنشین لە نیوەی گەشتەكەدا تووشی هێڵنجدان و رشانەوە هاتن.

چەندین تیمی پزیشكی و بەهاناوەچوون لەمیانەی نیشتنەوەی فڕۆكەكەدا ئامادەبوو و بۆ پێدانی چارەسەر بە تووشبووان.

كۆمپانیای (كۆندۆر) بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ زانینی هۆكاری نەخۆشییە لەناكاو و چاوەڕواننەكراوەكە.

ئاشكراشیكرد، خۆراكی ناو فڕۆكەكە لە شاری مۆریشیۆس ئامادەكراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنەی لە پوتین گرتووە
سەرۆكی لوك ئۆیڵ “لە پەنجەرەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی ڕوسی، “لە پەنجەرەی ژوورێكی نەخۆشخانەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا. بەپێی هەواڵی ئاژانسی “تاس”ی…
Total
0
Share