نرخی نەوت لە خوار 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک بە کەمتر لە 90 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرا.

دوای ئەوەی پێشبینی دەکرا کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بگاتە سەروو 100 دۆلاری ئەمریکی، بەڵام ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک بە 89 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت نزیکی 98 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تۆمار کرد و پێشبینیش دەکرا کە بگاتە سەرووی 100 دۆلار، بەهۆی ئەوەی سعودیە و روسیا بڕیاریاندا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە بەرهەمهێنانی ملیۆنێک و 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ فەرمانبەران: مووچەکانتان پارێزراوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە پێشکەشکردنی بودجەی ساڵی 2026 بە ئەنجومەنی نوێنەران دواکەوتووە، بەڵام مووچەی فەرمانبەران…
Total
0
Share