بافڵ جەلال تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە و لەدڵەوە نیگەرانیكردم، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار و هاوڕێیانیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت، “هیوادارم ئەم رۆژانە كە دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە، هەمووان پابەندی رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكان بن و تەندروستی و سەلامەتیی خۆیان بپارێزن.”

‎لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ئاماژەی بەوەکردووە، خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: بڕیارەكەی حكومەت گرفت بۆ ناوەندەكانی خوێندن دروستدەكات

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەت تایبەت بە گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشیكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران گرفتی…
Total
0
Share