ئێران و ئازەربایجان خۆیان لەیەکتر سوور دەکەنەوە

ماوەی زیاتر لە مانگێکە پەیوەندییەکانی ئێران و ئازەربایجان وەک دوو دراوسێ ئاڵۆزبووە و سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش هۆشداری دەدات، کە ئەوان چیتر جوڵەکانی ئێران قبوڵناکەن.

ئیلهام عەلی ئیف، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵو دەڵێت، “مانۆڕی سەربازیی ئێران و چونەژوورەوەی بارهەڵگرەکانی ئێران بۆ قەرەباغ ئێمەی نیگەران کردووە”.

بە وتەی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، کاتێک وڵاتەکەی لێکۆڵینەوەی لە بارهەڵگرە ئێرانییەکان دەستپێکردووە، ئێران لەسنورەکانی ئاوی ئاراس، مانۆڕی سەربازی ئەنجامداوە، ئەوەش حاڵەتێکی ڕێکەوت نییە و خۆمان تێدەگەین”.

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاندووە، “ئەو هەوڵە بێزارکەرانەی ئێران لە ماوەی 30 ساڵ سەربەخۆی ئازەربایجاندا وێنای نەبووە”.

بە وتەی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، چوونەژوورەوەی بارهەڵگرەکانی ئێران بۆناو قەرەباغ، بەبێ ئاگاداری ئازەربایجان، پێشێلی سەروەرییە و لەمەودوا بە تەواوی چاودێری دەکرێن.

ئێران و ئازەربایجان، بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە نزیک سنورەکانی یەکدی، چاو لەیەکتر سوردەکەنەوە و دوای مانۆڕە سەربازییەکەی ئێران، ئازەربایجان و تورکیا مانۆڕێکی سەربازیان لەسەر دەریای خەزەر ئەنجامدا، ئەوەش نیگەرانی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە سێ ساڵدا تۆمارکرد.. 80 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

لە چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێندا دروشم دژی کۆنگرەکەی هەولێر بەرزکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share