زیلینسكی: ڕوسیای “تیرۆریست” دەیەوێت تۆقینی ئەتۆمی بڵاوبكاتەوە

سەرۆكی ئۆكرانیا لەسەر بۆردومانكردنی بنكە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی لەلایەن ڕوسیاوە هاتە دەنگ، بە “هەوڵ بۆ دووبارەكردنەوەی كارەساتی چێرنۆبڵ” تۆمەتباریان دەكات، ڕوسیا بە دەوڵەتێكی تیرۆریستی وەسفدەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا ڕایانگەیاند، بۆردومانێكی ڕوسی وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە باڵەخانەی تایبەت بە ڕاهێنان و تاقیگەی وێستگەكە كەوتووەتەوە.

دوای رووداوەكە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، لە لێدوانێكی ڤیدیۆییدا، ڕوسیای تۆمەتباركرد بەوەی، بە بۆردوومانكردنی وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”، دەیەوێت “تۆقینی ئەتۆمی” بڵاوبكاتەوە و هەوڵ بۆ دووبارەكردنەوەی “كارەساتی چێرنۆبڵ” دەدات.

سەرۆكەكەی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، “هیچ وڵاتێك نییە جگە لە ڕوسیا كە بۆردومانی وێستگە ئەتۆمییەكان بكات. ئەوە یەكەمجارە لە مێژووماندا، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. ئەو دەوڵەتە تیرۆریستە هەوڵی تۆقینی ئەتۆمی دەدات”.

ئەم بەیانییە دەزگای حاڵەتە لەناكاوەكانی ئۆكرانیا ڕاگەیەندراوێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوكردەوە، نزیكەی كاتژمێر 04:20 خولەك بە كاتی گرینج ( 6:20 خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان) ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و هیچ قوربانییەك نەكەوتووەتەوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشكرایكرد، ئۆكرانیا هیچ گۆڕانكارییەكی لە ئاستی تیشكدانەوەی ئەتۆمی لە بنكەكە تۆمارنەكردووە.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئۆكرانیا لە ئەنقەرە: توركیا دووڕووە و گەشتی بۆ مەكەن

بابەتی دواتر

ڕوسیا وێستگە ئەتۆمییە بۆردومانكراوەكەی كۆنترۆڵكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دانیشتووانە

لە رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دانیشتووانە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2100 ژمارەی دانیشتووانی جیهان…
زیاتر ببینە

بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، بەلەمێك كە 45 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە دەوروبەری پاندلی ڕزگاركراون، كە…
Total
0
Share