داوای هەڵوێست لە دیپلۆماتكارانی ئەفغانی دژ بە تاڵیبان دەكرێت

ئەو كەسانەی باڵیۆزخانەی ئەفغانستانیان لە برۆكسل كۆنترۆڵ كرد و داوای پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ حكومەتەكەی تاڵیبان دەكەن، دیپلۆماتكاری ئەفغانین و پەیامێكیان بڵاوكردەوە، داوا دەكەن باڵیۆزخانەكانی دیكەش هەمان هەنگاو بنێن.

دوێنێ چەند کەسێک داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەفغانستانیان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ڕاگەیاند، كە دیپلۆماتكار و فەرمانبەری باڵیۆزخانەكەن، بەڵام ئامادە نین نوێنەرایەتیی دەسەڵاتەكەی تاڵیبان بكەن.

لە بەیاننامەیەکدا کە تەنها ژن و پیاوێک دەردەکەون، دەڵێن، “ئێمە چەند کەسێکی دیموکراتیخوازین و ڕێگامان لە ئیدارەی تیرۆرستی تاڵیبان جیاکردووەتەوە و بەفەرمی ئەو ئیدارە خۆسەپێنە بەسەر خەڵکدا ناناسین”.

ئەو کەسانەی باڵیۆزخانەکەیان جیاکردووەتەوە، پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتەكەی خۆیان پچڕاوە و داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن.

لە بەیاننامەی ئەو کەسانەدا هاتووە، “هیوادارین باڵیۆزخانەکانی دیکەی ئەفغانستان لە جیهان، سەربەخۆیی خۆیان لە دژی ئیدارەی تیرۆرستی تاڵیبان ڕابگەیەنن و بچنە بەرەی بەرگریی خەڵکەوە”.

بەیاننامەکە، داوا لە خەڵکی ئەفغانستان دەکات لە هەرشوێنێکی دونیا بن، هەستن و بێدەنگ نەبن بەرامبەر ئەو ئیدارەی تاڵیبان، کە ئەوان بە “تیرۆرست” ناوی دەبەن.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکان: بەڕەچاوکردنی کوالێتی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی بڕەخسێنن

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە سێ ساڵدا تۆمارکرد.. 80 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share