شارەوانیی سلێمانی: شەقامی ژێر پردەکە لە سلێمانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەربەستدەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامی ژێر پردەکەوە خاوەن دووکان و کۆگاکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”هەر کارێکی گواستنەوە و هێنانی کاڵاتان هەیە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجامی بدەن”.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ”بە مەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری تێکچووی شەقامی مەحوی لە ناوبازاڕ، شەقامەکە لە رۆژی 11ی ئایاری 2024 لەبەردەم مزگەوتی گەورە تاوەکو شەقامی سەیوان نزیک بازاڕی دۆلارەکە بەربەستدەکرێت”.

دەشڵێت، ”ئاگاداری سەرجەم خاوەن دووکان و کۆگاکانی ئەو شەقامە دەکەین کە هەر کارێکی گواستنەوە و هێنانی کاڵایان هەیە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجامی بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پرسی هەڵبژاردنەكان رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان سازانی لەسەربكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم.…
Total
0
Share