وەزیرێكی پێشوو: ئەوروپا شكستی زامنكردووە

ئاڵای یەكێتیی ئەوروپا

وەزیرێكی پێشووی یۆنان دەڵێت، هەرەسهێنانی ئابوریی یەكێتیی ئەوروپا پێشتر دیارە و دەشڵێت، لەئێستادا تێبینی پاشەكشە لەبواری پیشەسازیدا بەدیدەكرێت.

جانیس ڤارۆڤاكیس، سیاسەتمەداری یۆنانی و وەزیری دارایی پێشووی ئەو وڵاتە لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا یەكێتیی ئەوروپا دەتوانێت بەسەر قەیرانی ئێستای وزەدا سەركەوتوو بێت وتی، “شكست زامنكراوە”.

وتیشی، “لەئێستادا بە كردەیی پاشەكشەی خێرا لە بواری پیشەسازیدا لە ئەوروپا لەئارادایە. كۆمپانیا ئەوروپییەكان دە هێندەی ركابەرەكانیان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان پارەی غاز دەدەن. بەرهەمهێنانیان بە كردەیی هەڵپەساردووە. بەمزووانە دەبینین كارگەكان بۆ شوێنی نوێ لە ویلایەتە یەكگرتووەكان یان وڵاتانی دیكە دەگەڕێن”.

ڤارۆڤاكیس ئاماژەی بەوەشكرد كە یەكێتیی ئەوروپا بە “قەیرانێكی قوڵ”دا تێدەپەڕێت، بەڵام تێگەیشتن لەوە نایەتەدی تا زستانی داهاتوو نەبێت.

وڵاتانی ئەوروپی رووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و هەڵاوسان بوونەتەوە بەهۆی سەپاندنی سزا بەسەر روسیا و پشتكردنە سووتەمەنی روسی.

لە سایەی بەرزبوونەوەی وزەشدا، بەتایبەت غاز لە پلەی یەكەمدا، پیشەسازی لە ئەوروپا توانای ركابەری لەدەستداوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر كەرتە ئابورییەكانی دیكە دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران

بابەتی دواتر

پەروەردە بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی خوێندكاران دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بورجی ئیڤڵ داخرا

بورجی ئیڤڵ کە هێمای شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان کە گەشتیاران رووی تێدەکەن،…
Total
0
Share