خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکان: بەڕەچاوکردنی کوالێتی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی بڕەخسێنن

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لە زانکۆ حکومییەکان کرد زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی بۆ دەرچووانی ئامادەیی بڕەخسێنن لەگەڵ ئەوەشدا ڕەچاوی کوالێتی خوێندن بکرێت.

ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، ئامانجمان دانانى میکانیزم و پلانى وەرگرتنە بۆ ساڵى نوێى خوێندن، بە شێوەیەک پلانەکان هاوتەریب بن بۆ سودى دەرچووان و پێداویستییەکانى بازاڕى کار.

وەزیری خویندنی باڵا جەختیکردەوە، بۆ یەکەمجار لەمێژووى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا، توانرا زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخانبکەین.

ئارام قادر لە چوارچێوەی دانانی پلانی وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی ئامادەیی لە زانکۆکان بە سەرۆک و نوێنەری زانکۆکانی ڕاگەیاند، ” بەڕەچاوکردنى کوالێتى، زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچووانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیاری دادگای فەرەنسا دژی توركیا نابێتە رێگر لە پەیوەندیيەكانمان لەگەڵ بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، حكومەت هەڵوێستی نەگۆڕی هەیە و دەست لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان هەڵناگرێت.…
Total
0
Share