راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێكی بازرگانیی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر ھەڵدەوەشێنێتەوە و دەستدەگرێت بەسەر بڕی 30 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵ.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریی وردی ھێزەكانیان، بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش بە ھەماھەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە ھۆشبەرەكانی حكومەتی عێراق، توانرا لە چەند ھەڵمەتێكدا باندێكی نێودەوڵەتیی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە شاری سلێمانی دەستگیربكرێن كە پێكھاتبوون لە چوار تۆمەتبار، هاوكات دەستگیرا بەسەر بڕی 30 كیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ).

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكانی عێراق راگیراون و لەبەر تایبەتمەندیی كەیسەكەیان رادەستی دادگای تایبەتەكانی حكومەتی عێراق كران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share