رەگەزنامەی سلێمانی: هەرکەسێک بۆ جاری سێیەم کارتی نیشتمانی ونبکات 100 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت

لە بارەی ونکردنی کارتی نیشتمانی و مامەڵەکانیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ”ھاوڵاتی پێویست ناکات دووبارە فۆڕمی کارتی نیشتیمانی پڕبکاتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ”سه‌رتا پێویستە هاوڵاتی مامەڵه‌ی‌ ونبوون بكات و سه‌ردانی كه‌رتی پۆلیسی به‌شی‌ ونبووە‌كان بكات لە تەنیشت مەحکەمەی کۆن، دواتر لەوێ نووسراوی بۆدەکەن و دەبێت لەگەڵ خۆیدا بیهێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.

دەشڵێت، ”پێویست ناکات هاوڵاتی دووبارە فۆڕمی کارتی نیشتیمانی پڕبکاتەوە، بەڵکو رستەوخۆ ده‌ست ده‌كاته‌وە بە مامه‌ڵه‌ی كارتەکەی”.

سەبارەت بە بڕی ئەو پێبژاردنەی بە هاوڵاتییان دەکرێت رەگەزنامەی سلێمانی دەڵێت، ”پێبژاردن بۆ جاری یەکەم 25 هەزار و بۆ جاری دووەم 50 هەزار و جاری سێیەمیش بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی پێبژاردنی بۆ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: چاودێریی بازاڕ دەکەین و ڕێگە نادەین نرخی کەلوپەل و شتومەکەکان بەرزببێتەوە

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لیژنەکانیان بەردەوام چاودێریی بازاڕ…
Total
0
Share