(ڤیدیۆ) دێربی ڕۆما به‌بردنه‌وه‌ی هه‌ڵۆکانی لازیۆ کۆتاییهات

یانه‌ی لازیۆ شه‌شه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ڕۆمای هاوسێی ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی لازیۆ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می کالچیۆ میوانداری ڕۆمای مۆرینیۆی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (3-2) له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ستێره‌کانی ماوریزیۆ ساری کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی لازیۆ له‌ خوله‌که‌کانی 10، 19، 63 له‌لایه‌ن سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچ، پیدرۆ، فیلیپی ئاندێرسۆنه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ڕۆما له‌ خوله‌که‌کانی 41 و 69 له‌لایه‌ن ڕۆجێر ئیبانیز و جۆردان ڤێرتۆوه‌ تۆمارکران.

https://streamable.com/pd7038

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، یانه‌ی ڕۆما به‌ 12 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وامبوو، یانه‌ی لازیۆی ڕکابه‌ریشی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 11 خاڵ بۆ پله‌ی شه‌شه‌م سه‌رکه‌وت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی له‌نده‌نی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

بابەتی دواتر

لازیۆ 3-2 ڕۆما

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد.…
Total
0
Share