چێڵسی (10) یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

دوای بەکارخستنی (300) ملیۆن پاوەند لە مێرکاتۆکانی ڕابردوو و کڕینی چەندین یاریزان، ئیدارەی یانەی چێڵسی قۆناغی فرۆشتنی یاریزانەکانی دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، مەیسن ماونت تاوەکو ئەم ساتە ڕێککەوتنی زارەکی لەگەڵ ئیدارەی “بلوز”دا نەکردووە، ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی لە مانەوە و بەردەوامبوونی بەهێزترە.

جگە لەو یاریزانەش، چەندین یاریزانی دیکە خراونەتە لیستی فرۆشتنەوە لە نموونەی، ئۆبامیانگ، بنجامین چیلویڵ، کریستیان پولیسیچ، کۆنۆر کالاگێر، ڕۆبن لوفتوس چیک، ماتیۆ کۆڤاسیچ، کای هاڤێرتز، سیزار ئازپیلیکوێتا، حەکیم زەیاش.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە پێناو هاوسەنگکردنەوەی داهات و خەرجیات و ڕزگاربوون لە مووچەی بەرزی ئەو یاریزانانە، ئیدارەی چێڵسی ئامادەیی نیشانداوە نرخی فرۆشی (10) یاریزانەکە کەمبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

نێردەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا-یە

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان: داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share