ئیدێر میلیتاو.. لە خەونی بوون بە “پیپی” بۆ یەدەگی ژمارە چوار

میلیتاو لەم وەرزەدا ئاستێکی خراپی پێشکەشکردووە و بووەتە بژاردەی چوارەمی زێدان

بەرگریکاری بەرازیلی، ئیدێر میلیتاو لەم وەرزەدا ئاستێکی لاوازی پێشکەشکردووە و نەیتوانیوە ئەو چانسانە بقۆزێتەوە کە لەلایەن بیتۆنی و زێدانەوە پێیدراون.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر لیڤانتی، میلیتاو لە خولەکی هەشت بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە، ئەم هەڵە هونەرییەی یاریزانە بەرازیلیەکە ڕیاڵی ناچارکرد تەواوی یارییەکە بە 10 یاریزانەوە ئەنجامبدات و بووە هۆکارێک بۆ لەدەستدانی سێ خاڵ.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی ئاس، میلیتاو 21 یاری بەدرێسی مێرەنگیەوە ئەنجامداوە، لە 11 یارییدا بردنەوەی تۆمارکردووە و دوو یەکسانبوون و هەشت دۆڕاندنی هەبووە.

لەم وەرزەدا لەهەر ڕوبەڕوبوونەوەیەکدا بەشداریکردبێت سەرکەوتو نەبووە، بۆ نمونە لە ڕوبەڕوبوونەوەی شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، هەروەها بەرانبەر ئالکۆیانۆ لە قۆناغی 32ی کۆپا دێل رێ بەهەمان شێوە، لە هەردوو یارییەکەشدا ڕیاڵ دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

میلیتاو لەم وەرزەدا نەیتوانیوە ببێتە باشترین هاوکار بۆ ڤاران و ڕامۆس

لە کۆی 21 یاری کە بەرگریکارەکەی سیلیساو بە شێوەی سەرەکی لەپاڵ ڤاران، یاخود ڕامۆس بەشداری تێداکردووە، ڕیاڵ لە 10 یارییدا شکستیهێناوە، یانەکە 27 گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە بە نێوەندی ڕیژەی 1.3ی گۆڵێک لەهەر یارییەکدا.

“ئاس” دووپاتیدەکاتەوە، زێدان لەسەرەتای وەرزەوە هیوای بە میلیتاو بووە و وەک بەرگریکاری سێیەم مامەڵەی لەگەڵدا کردووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و 443 خولەک یاریکردن ئەو پێگەیەی لەدەستداوە و لە ئێستادا بەرگریکاری ژمارە چوارە، ڕەنگە بەهۆی ئاستی لە کۆتا یاری بەرانبەر لیڤانتی ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکرێت و چیتر پشت بە ناچۆ فێرناندێز ببەسترێتەوە، کە لەم وەرزەدا 807 خولەک یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

"شێرەكانی جزیرە".. عێراق پرۆسەیەكی سەربازی دژ بە پاشماوەی داعش دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

بایرن گەوهەرە ئەسمەرەکە ئاڕاستەی خولی ئیتاڵیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی چۆڵنه‌کرد

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ گریفین…
Total
0
Share