پوتین لەبارەی ئەسەدەوە چی دەڵێت؟

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، تا ئێستا چاوی بە بەشار ئەسەد نەکەوتووە و بەنیازە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا قسە بکات.

پوتین ئاماژەی بەوەکرد، پرسیار لە ئەسەد دەکات دەربارەی ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریکییەی لە سوریا بێسەروشوێن بووە، بەناوی ئۆستن تایس.

سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردەوە کە رووسیا لە سووریا شکستی نەهێنا، بەڵکو لەوێدا ئامانجەکانمان بەدەستهێنا.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە ئایا بنکە سەربازییەکانمان لە سوریا دەپارێزین یان نا، ئێمە پێشنیارمان کرد کە هاوبەشەکانمان بنکەی ئاسمانییەکان و دەریاییەکان لە سوریا بۆ مەبەستی مرۆیی بەکاربهێنن.

باسی لەوەشکرد، روسیا چوار هەزار سەربازی ئێرانی لە سوریا گواستووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی كردەوە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی كۆبوبێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكان باسیان…
زیاتر ببینە

هەڕەشەی تیرۆریستیی سەر فڕۆكەخانەی كابول زیادیكردووە

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، داوا له‌ هاوڵاتییانیان ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی تیرۆریستییه‌وه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی…
Total
0
Share