لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیاران دەکرێت

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکارییان بۆ هاتنی گەشتیاران بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵەوە کردووە و چاوەڕێدەکەن ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار روو لە شارەکە بکات.

شاناز عامر بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی رێورەسم و ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ئامادەکارییان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کردووە، سێ تیمیان ئامادەکردووە و لە بازگەکان ئامادەییان دەبێت و رێنوێنی گەشتیاران دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمێک لەناو شار دەبێت کە بەدواداچوون دەکات بۆ هەموو شوێنە گەشتیارییەکان کە پاکوخاوێن بن بە شێوازێکی جوان پێشوازی لە گەشتیاران بکەن و نرخەکان بەرزنەکەنەوە و قۆرخکاری نەکەن”.

باسیلەوەشکرد، هەرچەندە تا ئێستا نازانین چەند گەشتیار دێنە سنووری سلێمانی، بەڵام دڵنیاین لەوەی کە ژمارەیەکی زۆر باش دەبێت.

شاناز عامر ئاشکراشیکرد، وەک دەستەی گەشتوگوزار هیچ ئاهەنگ و چالاکییەک بەڕێوەنابەن، بەڵام لە شەوی سەری ساڵدا لە ناوەوە و دەرەوەی هۆڵەکان چەندین ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر سازدەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share