(ڤیدیۆ) مان سیتی بە زەحمەت لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە زەحمەت بردنەوەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد.

ئەمشه‌و شەممە، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “سێلهێرست پارک” یاریی هەفتەی (27)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی “سیتیزنس” له‌ خوله‌کی 78 بە لێدانی سزا لەلایەن ئێریلینگ هالاندەوە تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە، سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (61) لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ و بە جیاوازی دوو خاڵ لەدوای یانەی ئارسیناڵ بەردەوامبوو، یانەی کریستاڵ پاڵاسیش بە (27) خاڵەوە چووە پلەی (13).

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی جیاوازییەکەی کردەوە بە (18)

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دێربیی ڕۆر بە یەکسانبوون کۆتاییهات و بایرن سوودمەند بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێلسا دوورخرایەوە

یانەی لیدز یونایتد، بەفەرمی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە. دوای چوار دۆڕاندنی لەسەریەک بەرامبەر…
Total
0
Share