دوو گەورەکەی میلان، کریستیانۆ-یان ڕەتکردووەتەوە

لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ دوو یانە زەبەلاحەکەی شاری میلانۆ کۆبوونەوەی کردووە، بەڵام لە واژۆ کردنی گرێبەستەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”، لە کۆتایی مانگی حوزەیران (6) تاوەکو سەرەتای مانگی تەمموز (7)، خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە گواستنەوەی بریکارەکەی، لەگەڵ هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان کۆبوونەوەی کردووە.

زەبەلاحەکانی میلان دووپاتیان کردووەتەوە، هیچ بەرژەوەندییەکیان لە واژۆکردنی گرێبەستەکەیدا نییە، چونکە دووچاری کێشە دەبنەوە لەگەڵ فەرمانگەی نشینگە و نیشتەجێبوون لە ئیتاڵیا، بەو هۆیەشەوە ناچاردەبن بڕی 24 ملیۆن یورۆی مووچەکەی بە تەواوی بۆ تەرخان بکەن، کە بە باج و پاداشتەکانەوە دەگاتە 45 ملیۆن یورۆ بۆ وەرزێک.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی یانه‌کان له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێزی گه‌ری دووه‌م ئه‌نجامده‌درێن. یاری…
Total
0
Share