(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی له‌نده‌نی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ ئیمارات ستادیه‌م یانه‌ی ئارسیناڵ میوانداریی تۆتنهامی کرد، یاریی نێوانیان به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی خانه‌خوێ به‌ ئه‌نجامی (3-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانه‌رز” له‌ خوله‌که‌کانی 12، 28، 34 له‌لایه‌ن دیێگۆ جۆتا، ئیمیڵ سمیز ڕوی، ئۆبامیانگ، بوکایۆ ساکاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی تۆتنهامیش له‌ خوله‌کی 79 له‌لایه‌ن هیۆنگ مین سۆنه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، تۆپچییه‌کانی شاری له‌نده‌ن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ له‌پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگربوون، تۆتنهامیش به‌هه‌مان ژماره‌ خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی 11 دابه‌زی‌.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ 3-1 تۆتنهام

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دێربی ڕۆما به‌بردنه‌وه‌ی هه‌ڵۆکانی لازیۆ کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share