لە بۆسەیەكی داعشدا لە نزیك كفری دوو كەس كوژران

لە بۆسەیەكی پاشماوەی چەكدارانی داعش لەنیوان قەزای كفری و ناحیەی سەرقەڵا دوو كەس كوژران و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش بۆسەیەكیان لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان قەزای كفری و ناحیەی سەرقەڵا لە گەرمیان نایەوە.

پەیامنێرمان لە ناوچەكەوە پێی ڕاگەیاندین، لەكاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێكدا بەنێو بۆسەكەدا، چەكدارەكان تەقەیان لێكردووە بەهۆیەوە دوو كەس كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربووە.

ئەوەشی وت، یەكێك لە كوژراوەكان هاوڵاتییەكی كوردە بەناوی (ج.خ.).

دوابەدوای ڕووداوەكەش هێزەكانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و گەڕان و پشكنینیان بەدوای چەكدارە هێرشبەرەكاندا دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

عێراق هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی موڵكەكانی سەردەمی سەدام لە سویسرا دەدات

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح و جۆ بایدن كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆش هاوینە

بەپێی ئەو پێوەرە زانستی و جوگرافییەی دانراوە، سبەی دیاردەی “هاوسەنگبوونی پایزە Autumn Equinox لەنیوەگۆی باكووری زەویدا ڕوودەدات، ئەوەش…
Total
0
Share