ئامانجی كۆبوونەوەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق خرایەڕوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میوانداریی وەزیری كارەبا و وەفدێكی وەزارەتەكە كۆبووەوە و ئامانجی كۆبوونەوەكە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و رێكارەكانی كۆكردنەوەی داهات و چەند پرسێكی دیكە بووە.

د. نەرمین مەعروفـ،  ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندن ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بە میوانداریی وەزیری كارەبا و وەفدێكی وەزارەت كۆبووەوە و ئامانج لە كۆبوونەوەكە بۆ بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێكردنی پلانەكانی وەزارەتی كارەبابوو لە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاريی بە كەرتە جیاوازەكان بوو.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا بڕی داهاتی كارەبا لە كۆی داهاتی نانەوتی و رێكارەكانی كۆكردنەوەی داهات و بەستنی پێوەری زیرەك و پارەدانی ئەلیكترۆنی و چەند پرسێكی دیكە پەیوەندیدار بە داهاتەكان تاوتوێكران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت. به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تۆمەتبارکردنی چەند ڕۆژنامەنووسێکی ژن لە کەیسی کـ.ـوشتنی کچێکدا ڕەتدەکاتەوە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە کەیسی کوشتنی کچێکدا ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند، پەیجە سێبەرەکان هەوڵی ناوزڕاندن…
Total
0
Share