داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە رۆژی 3 تاوەکو 9ی ئابی 2024 زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە کە بڕی 12 ملیار و 658 ملیۆن و 376 هەزار و 672 دینار بووە، بەجۆرێك كە 85%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە، هەروەها 12%ی بەشێوەی چەکە و 3%یشی بە شێوەی (مقاصة) بووە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پشتگیریی لە مانگرتووان داوادەكرێت سبەینێ ماوەی یەك كاتژمێر دوكاندارەكان دوكانەكانیان دابخەن

دەستەی پشتیوانانی مانگرتووانی سلێمانی داوای لە دوكاندارەكانی ناوبازاڕ كردووە، بەمەبەستی پشتیوانی لە مانگرتووان، سبەینێ سێشەممە، بۆماوەی یەك كاتژمێر…
زیاتر ببینە

لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست: بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوایە

لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ پارکی هەواری شار بڵاوکردەوە لە…
Total
0
Share