بەرهەم ساڵح و جۆ بایدن كۆبوونەوە

سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەمریكا لە چێوەی كۆبوونەوەی 76-یەمینی نەتەوەیەكگرتووەكان لەنیۆرك كۆبوونەوە.

كۆشكی سپی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا ئەمڕۆ سێشەممە جۆ بایدن و بەرهەم ساڵح كۆبوونەتەوە، لە كۆبوونەوەكەشدا، “بایدن پابەندیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بە بەدیهێنانی ئاشتی بۆ ماوەیەكی درێژ مەودا لە عێراق دووپاتكردووەتەوە”.

باسلەوەشكراوە، هەر لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتكردەوە و جەختیان لە ڕێزگرتن لە دیموکراسی عێراق و سەروەریی وڵاتەکە کردەوە، پێزانینشیان هەبوو بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە مانگی داهاتوودا.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشیخستووەتەڕوو،”بایدن ستایشی دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییەی عێراقی كردووە لە بەستنی لوتکەی بەغداد و سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، بەهۆی ئەوەی هێمایەکی گرنگە لە سەقامگیریی هەرێمی و پێکەوەژیانی نێوان ئاینەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییە داراییەكانمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە.…
Total
0
Share