(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ کامپ نو به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ یه‌کسانبوو

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو به‌ ئه‌سته‌م یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی غه‌ڕناته‌ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو میوانداریی غه‌ڕناته‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵی پێشه‌نگیی غه‌ڕناته‌ له‌ خوله‌کی دوو له‌لایه‌ن دۆمینگێز دوارتییه‌وه‌‌ تۆمارکرا، له‌خوله‌کی 90 ڕۆناڵد ئاراوخۆی به‌رگریکار به‌ تۆمارکردنی گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌، بووه‌ فریادڕه‌س و یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ی له‌ دۆڕاندن ده‌ربازکرد.

https://streamable.com/56wc81

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌کۆکردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، یانه‌ی غه‌ڕناته‌ش به‌کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ بۆ پله‌ی 17 دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

یەكێكیان بەنداوی چەقچەقە<br> دوو بەنداو لە سلێمانی دروستدەكرێن

بابەتی دواتر

به‌رشلۆنه‌ 1-1 غه‌ڕناته‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share