یەكێكیان بەنداوی چەقچەقە
دوو بەنداو لە سلێمانی دروستدەكرێن

بەنداوی چەقچەق لەدوای ھەرەسھێنانی فۆتۆ: ویكیپیدیا

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا شەش ملیار دینار بۆ دورستكردنی بەنداوەكانی زەڵان و چەقچەق لە سلێمانی تەرخانبكرێت و لە هەولێریش دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی بەنداوی بەستۆرە دەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دراوە لەسەر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی شه‌ش ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌قچه‌ق لە سلێمانی.

هه‌ریه‌ك له‌و به‌نداوانه‌ بڕی سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ و پارەكەش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رجده‌كرێت.

بەنداوی چەقچەق دەکەوێتە باکووری ھاوینەھەواری سەرچنارەوە بە دووری یەك کیلۆمەتر. بەرزییەکەی 13 مەترە و لە ساڵی 2002 لەلایەن ڕێکخراوی قەندیلی سویدییەوە دروستکرا و لە ساڵی 2006 دوای چەند ڕۆژێک لە تەواوبوونی بەھۆی بارانبارینێکی زۆرەوە ھەرەسیھێنا.

هاوكات فەرمانگەی میدیا ئاشكرایكرد، لە هەولێریش دەست بە جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی به‌نداوی به‌ستۆڕه‌ ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌ و دیزاینی پڕۆژه‌كه‌ كراوە و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوژمه‌ی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ ته‌رخانده‌كرێت.

دوێنێش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر تەرخانكردنی 10 ملیار دینار به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) له‌ هه‌ولێر.

بابەتی پێشتر

حكومەتی نوێی لوبنان متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ کامپ نو به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ یه‌کسانبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share