مێژووی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ کامیانە، ڕیاڵ یان لیڤەرپوڵ؟

ئەمڕۆ شەممە، یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ ئەنجام دەدرێت، لیڤەرپوڵ بە دوای حەوتەمین ناسناو و ڕیاڵ مەدریدیش بەنیازە بۆ جاری 14 لە مێژووی خۆیدا ناسناوەکە بەدەست بهێنێت.

بە درێژایی مێژوو ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا هەشت جار ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ بووەتەوە، لیڤەرپوڵ سێ جار براوە بووە، ڕیاڵ مەدریدیش چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و یەکسانبوونێک لەنێوانیاندا ڕوویداوە، لە یاریی کۆتاییدا دوو جار ڕووبەڕووی بوونەتەوە، هەر یانەیەک یارییەکی بردووەتەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە پادشا ناودەبرێت، لە بەرامبەردا لیڤەرپوڵ یەکێکە لەو یانانەی لە لیستی پاڵەواناندا تەنها شەش ناسناوی بەدەستهێناوە، بەڵام بەردەوام وەک یەکێک لە ڕکابەرەکانی یانەی شاهانە هەژمارکراوە.

بابەتی پێشتر

داعش لەناو كامپی هۆل چالاكە و شەوانە دانیشتووان دەكوژێت

بابەتی دواتر

وێنە.. بنكەیەكی نهێنیی درۆنی ئێرانی كە لە ژێرزەویدایە ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی بە تەنها ڕاهێنان دەکات

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی سروشتی ئەو پێکانە ئاشکرا دەکات، کە دووچاری لیۆ مێسی بووە. بەپێی سەرچاوەکە، پێکانەکەی مێسی…
Total
0
Share