مێسی ئۆفەرێکی دیکەی لە سعوودیەوە پێگەیشتووە

لیۆنێل مێسی ئۆفەرێکی گەورەی لە یانەی ئیتیحادی سعوودییەوە پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی “ڕەوشەن”ی سعوودی یاریبکات.

ماڵپەڕی “barca universal” ئاشکرایکردووە، یانە سعوودیەکە ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو وەرز بە (88) ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێسی کردووە.

ئاماژەش بەوەکراوە، هەرچەندە ئەمە ژمارەیەکی زۆرە و هێزی دارایی یانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات، بەڵام پێناچێت لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو بن، بەوپێیەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین هێشتا حەزی لە یاریکردنە لە کیشوەری ئەوروپا.

گرێبەستی لیۆ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتەوە

بابەتی دواتر

ئەفسانەی مۆندیال کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share