یاریزانە ڕوسی و بیلاڕوسییەکان لە وێمبڵدۆن دووردەخرێنەوە

بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، تاوتوێی دوورخستنەوەی یاریزانە ڕوسی و بیلاڕوسییەکان دەکرێت لە پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەویی وێمبڵدۆن.

وتەبێژی کریملین، دیمیتری پێسکۆڤ بەخێرایی وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانەی دایەوە و وتی، “جارێکی دیکە وەرزشوانانی ڕوسیا بە بارمتە دەگرن، بە سیاسییان دەکەن، ئەو پیلانە سیاسییانەش هەرگیز قبووڵکراو نییە.”

وەرزشوانانی ڕووسیا و بیلاروسیا توانیویانە لە ژێر ئاڵای بێلایەنبووندا بەشداری لە پاڵەوانێتییە پیشەگەرەکانی (ATP) و (WTP) بکەن.

“زە تایمز” ئاماژەی کردووە، کە دوای دوو مانگ لە دانوستاندن، ڕێکخەرانی پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن قەدەغەی یاریزانانی ڕوسیا و بیلاڕوسیایان پێ باشترە، نەک ئەو چارەسەرەی حکومەتی بەریتانیا پێشنیازی کردووە.

ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت، چەندین ئەستێرەی وەک دانیێل مێدڤیدێڤ و ئارینا سابالینکای بیلاڕوسی ناتوانن بەشداری لە پاڵەوانێتییە ناودارەکەی بەریتانیادا بکەن.

بابەتی پێشتر

چاڤی: لالیگا لەدەست چووە و من کەسێکی کەللە ڕەقم

بابەتی دواتر

كەی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share