دوو بەندكراوە فەڵەستینییە هەڵاتووەكەی دیكەش دەستگیركرانەوە

هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل

سوپای ئیسرائیل دەستگیركردنی دوایین دوو بەندكراوی فەڵەستینی هەڵاتووی لە كۆی شەش هەڵاتووەكەی بەندینخانەی جلبوع ڕاگەیاند.

وتەبێژ بەناوی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا لە تویتەر ڕایگەیاند، هەڵمەتی بەدواداگەڕانەكە بە سەركەوتوویی كۆتایی هات، لە هەڵمەتێكی هاوبەشی سوپا و دەزگای ئاسایشی گشتی و هێزی پۆلیسی تایبەت، شەوی ڕابردوو لە شاری جنین توانرا هەریەك ئەیهەم كەممجی و مونازڵ نفێعات، بەندكراوانی هەڵاتوو دەستگیربكرێنەوە.

بەپێی وتەبێژەكە، “هەردوو بەندكراو گواستراونەتەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان”.

سوپای ئیسرائیل وێنەی هەریەك لە كەممجی و نفێعاتی لە ساتی دەستگیركردنیان بڵاوكردەوە.

لە 6ی ئەم مانگە شەش بەندكراوی فەڵەستینی لە بەندینخانەی جلبوع لەڕێی هەڵكەندنی تونێلێكەوە هەڵاتن، بەڵام پێشتر لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە چواریان دەستگیركران و شەوی ڕابردووش كۆتایی بە دەستگیركردنەوەی سەرجەمیان هێنرا.

س: RT

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن دوو موشەكی نوێی بە سەركەوتوویی تاقیكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share