پێنتاگۆن دوو موشەكی نوێی بە سەركەوتوویی تاقیكردەوە

هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتووی بۆ دوو موشەكی بالیستی جۆری (Trident II) لە ئاوەكانی زەریای ئەتڵەسی ئەنجامداوە.

هێزە دەریاییەكان لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هەردوو موشەكەكە بەبێ كڵاوەكانیان لەسەر ژێردەریایی (USS Wyoming) لە ناوەندی تاقیكردنەوەكانی ڕۆژهەڵاتی كەنارەوانەكانی كانافیراڵ لە فلۆریدا هەڵدراون، تاقیكردنەوەكەش ڕۆژی 17ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە.

بەپێی بەیاننامەكەی هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا، “تاقیكردنەوەكە جەخت دەكاتەوە لەسەر ئامادەسازی و توانامان لە بواری بەرپەرچدانەوەی ستراتیژی لە سەدەی 21دا”.

ئاماژەی بەوەشداوە، تاقیكردنەوەكە تاقیكردنەوەی ئەزموونی 184ــەمینی موشەكی بالیستی جۆری (Trident II)یە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی…
Total
0
Share