قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك گەنجدا باسی كۆمەڵێك پرسی جیاجیای كرد.

لەبارەی ئارامی كوردستانەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، “هیچ كەسێك پێویست ناكات دڵەڕاوكێی هەبێت، چونكە هیچ مەترسییەك لەسەر هیچ شار و ماڵێك نیە، ئەو مەترسییانەشی لەسەر هەرێمی كوردستان هەن پەیوەندی بەوەوە هەیە هەندێك هێز و لایەن لە بەغداد دەیانەوێت دەستووری عێراق هەمواربكەنەوە، یان لە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان كورد دەربكەن”.

لەبارەی دۆخی میدیاشەوە سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان دەڵێت، “هەندێك كەس هەیە لەبەرئەوەی دەسەڵاتیان نیە، دەیەوێت دۆخەكە بشێوێنێ، یان دەیەوێت هەمووشتێك سفربكاتەوە، هەشە ڕاگەیاندن بەكاردەهێنێت”.

جەختی لەوەشكردەوە، “ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات و خەڵك بێزارە لە سیاسەتی پۆپۆلیستی”.

لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە، قوباد تاڵەبانی باسی لەوەكرد، “ئەم هەڵبژاردنە دۆخەكە بەشێوەیەكی گشتی ئارامترە، شەڕە پەڕۆ نەماوە”.

لەبارەی هەلی كاریشەوە، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ئاشكرایكرد، “كارمان لەسەر ئامادەكردنی ڕەشنوسێك كردووە بۆ گرەنتیكردنی كارمەندی كەرتی تایبەت، لە پاراستنی كارەكەیان، تاوەكو كاركردنی كارمەندەكە بە خواستی بەڕێوەبەرەكەیان نەبێت”.

پێشیوایە، ئەگەر بێت و ڕەشنووسەكە لە پەرلەمانەوە ببێتە یاسا ئەوكات خەڵك كەمتر ڕوو لەحكومەت دەكات و زیاتر بەڕووی كەرتی تایبەت دەچن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بۆ یادی داگیركردنی شەنگال: ئێزدییەكان لە بەکارهێنان وەک کارتی سیاسی ‏ڕزگاربکرێن

یەكێتی لە یادی داگیركردنی شەنگال و جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان لەلایەن داعشەوە، ‏داوای ئاوەدانكردنەوەی شەنگال دەكات، دوورخستنەوەی ئێزدییەكانیش لە بەکارهێنانیان…
زیاتر ببینە

عەبدولرەحمان سدیق: رەزامەندیمان لە حكومەت وەرگرتووە ئۆتۆمبێلی كارەبایی پارەی ژینگە نەدات

سەرۆكی دەستەی ژینگە رایدەگەیەنێت، رەزامەندیمان لە حكومەت وەرگرتووە ئۆتۆمبێلی كارەبایی پارەی ژینگە نەدات. عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی ژینگە…
زیاتر ببینە

د. یاد نەقشبەندی: تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تەنها دانیشتووی سلێمانی نین

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، رایگەیاند، تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تەنها دانیشتووی سلێمانی نین. د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی…
Total
0
Share