تویتەر یەكێك لە هەژمارەكانی خامنەیی داخست

لەسەر بڵاوبووكردنەوەی ئەنیمەیشنێک لەبارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تویتەر هەژمارێکی دیکەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانی داخست.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر یەكێك لە ئەكاونتەكانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەكی هەمیشەی داخستووە، ئەویش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدۆیەكی ئەنیمەیشنی لەبارەی “تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ”، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ئەكاونتەكەی خۆی بڵاوكردەوە.

پێشتر ماڵپەڕی خامنەیی لە دووەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئەنیمەیشنێکی لەژێر ناوی “بێگومان تۆڵە دەکرێتەوە” بڵاوکردبووەوە، کە تیایدا سوپای پاسداران دۆناڵد ترەمپ و هاوڕێکانی دەکوژن ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە. لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس…
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share