فەرەنسا: پێویستە ئێران بەکردار پیشانیبدات دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکان نەک قسە

فەرەنسا داوا لە ئێران دەکات، بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی بە کردار نەک بە قسە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەوبارەیەوە دەڵێت، “پێویستە لەسەر تاران بەکردار بیسەلمێنێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی”.

پێشتر دیپلۆماتێکی ئەوروپی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، شاندی ئێران لەئێستادا ئامادەنییە بگەڕێتەوە بۆ دانوستان.

ئەمە لەکاتێکدا بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دانوستانەکانی ڤیەننا پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران دەستپێبکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە جۆزێف بۆریڵ وەزیری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، لەکاتی ئێستادا ئامادەن پێشوازی لە ئێران بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردومانکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بە تۆپ بۆردومانکرد و برینـ.ـدار هەیە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share