هەواڵگریی ئەمریکا: گروپە تیرۆریستییەکانی عێراق ترسناکترن وەک لە مەترسییەکانی ئەفغانستان

ئافرێڵ هاینز بەڕێوەبەریی هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد، گروپە تیرۆریستییەکانی عێراق، سوریا، یەمەن و سۆماڵ مەترسیەکی گەورەترن لەسەر ئاسایشی ئەمریکا بەراورد بە گروپە هاوشێوەکانیان لە ئەفغانستان.

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان قورساییەکانی  ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە پیشاندەدات، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکانی تیرۆر بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنها لە ئەفغانستانەوە نییە و لەچەندین بەرەی جیاوازەوەیە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە گروپە تیرۆریستییەکانی عێراق، سوریا، یەمەن و سۆماڵ بە مەترسیدارتر لە گروپە هاوشێوەکانیان لە ئەفغانستان ناودەبات، لەو گروپانەش ناوی هەریەکە لە ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سوریا، بزوتنەوەی گەنجان لە سۆماڵ دەبات.

لێدوانەکانی ئافارێڵ هاینز لەدوای ئەوە دێت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەچەند ساڵی ڕابردوودا تیرۆر لە چەندین لای جیاوازەوە لە جیهاندا تەشەنەی کردووە، ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکانی هەوڵی پەرەپێدانی تواناکانی دەدات.

لەلایەکی دیکەوە نۆرمان ڕۆڵ بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) ڕایگەیاند، ئەلقاعیدە ئێستا بەراورد بە ساڵی 2001 لە ئەفغانستان زۆر لاوازبووە، لەبەرامبەردا گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە لە وڵاتانی دەرەوەی ئەفغانستان گەشەی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە بەمانای ئەوە نایەت جارێکی دیکە ئەفغانستان نابێتەوە شوێنی گەشەکردنی ئەلقاعیدە.

بابەتی پێشتر

شیلادزێ.. شەش ڕۆژە سێ هاوڵاتی چارەنووسیان نادیارە

بابەتی دواتر

گروپە چەكدارەكان لە ئەلبوكەمال بۆردومانكران و هاوپەیمانان خۆی بێبەری دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەیەكی ڕوسی ونبوو

فڕۆكەیەكی ڕوسی بە شەش سەرنشینەوە ونبوو. وەزارەتی باری نائاسایی ڕوسیا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری ئێن –…
زیاتر ببینە

بایدن خێرسن دەکات بە فەلوجە

جۆ بایدن بەردەوامە لە هەڵە زمانەوانییەکانی و لە دوایەمینیشدا شاری خێرسنی ئۆکرانیا دەکات بە فەلوجەی عێراق. لە گرتە…
زیاتر ببینە

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی بەریتانیا دەکات. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی…
Total
0
Share