سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی بەریتانیا دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ”ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە رۆژی دووشەممە سەردانی لەندەن دەکات و سەردانەکەی ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت کە تێیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند پرسێکی دیکەی ئەمنی کۆدەبێتەوە”.

لەوبارەیەوە ماسیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، ”بلینکن بەشداری لە گفتوگۆیەکی ستراتیژیدا دەکات کە جەخت لە پەیوەندیی تایبەتی ئێمە بە لەندەنەوە دەکات، هاوکات گفتوگۆکان سەبارەت بە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵە بە کۆمەڵەکانمان دەبێت”.

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێتە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە بۆ بەریتانیا دوای ئەوەی پارتی کرێکاران بە سەرۆکایەتیی کەیر ستارمەر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تەمموزدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەفیزیۆنی ئێران: تاران سکاڵای لەسەر بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد

تەلەفیزیۆنی ئێران رایدەگەیەنێت، تاران سکاڵای لەسەر رافایێڵ گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد. تەلەفیزیۆنی ئێران لە…
Total
0
Share