گروپە چەكدارەكان لە ئەلبوكەمال بۆردومانكران و هاوپەیمانان خۆی بێبەری دەكات

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بۆردومانکردنی گروپە چەکدارەکانی سنووری نێوان عێراق و سوریای سەربە ئێرانیان لەلایەن فڕۆکەیەکەوە ڕاگەیاند، کە نازانرێت سەر بە کوێیە، هێزەکانی هاوپەیمانانیش ڕەتیدەکەنەوە فڕۆکەکە سەربە ئەوان بووبێت.

بەپێی میدیا عێراقییەکان کە لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی نەناسراو بارەگای گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێرانی لە سنووری عێراق – سوریا لە دەوروبەری ئەلبوکەمال بۆردومان کردووە.

میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی باس لەوە دەکەن بۆردومانەکە لەلایەن ئەمریکا و بە فڕۆکەی جۆری ئێف 15 کراوە.

هەروەها ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە بۆردومانەکەدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران تێکشکێنراون، لەکاتێکدا چەندین جار بەنایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە، باسی لەوەشکردووە فڕۆکەکە چوار موشەکی ئاڕاستەی ئەو ئۆتۆمبێلانە کردووە.

لەلایەکی دیکەوە وەین مارۆتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوەڵەتیی دژی داعش لە عێراق و سوریا، ڕەتیکردەوە هاوپەیمانان هیچ هێرشێکیان لەو ناوچەیە ئەنجامدابێت و دەڵێت، ئەوانەی بۆردومانەکەیان کردووە فڕۆکەی هاوپەیمانان نەبوون.

 

بابەتی پێشتر

هەواڵگریی ئەمریکا: گروپە تیرۆریستییەکانی عێراق ترسناکترن وەک لە مەترسییەکانی ئەفغانستان

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڵوێستى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڕیاری ڕاگرتنى كارەكانی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ “سەرکەوتنی دیموکراسییەت و سەروەریی بڕیاری دادگا ناوده‌بات”.…
Total
0
Share