فڕۆكەیەكی ڕوسی ونبوو

فڕۆكەكە لە گەشتێكی ئەزموونیدا بووە

فڕۆكەیەكی ڕوسی بە شەش سەرنشینەوە ونبوو.

وەزارەتی باری نائاسایی ڕوسیا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری ئێن – 26 كە شەش كەس سەرنشینیبوون، لە ڕادارەكان ونبووە.

ڕوونیكردەوە، فڕۆكەكە لە گەشتێكی ئەزموونیدا بووە بۆ تاقیكردنەوەی ئامێری پەیوەندیی ئاسمانی و لە هەرێمی خابارۆڤسك لەوپەڕی باكووری ڕوسیا ونبووە كە ناوچەیەكی شاخاویی سروشتیی دوور لە دانیشتووانە.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاكسی ڕوسی بڵاویكردەوە، فڕۆكەكە لە كەشێكی ئاسایی و بێگرفتدا فڕیوە و تا 600 مەتر بەرزبووەتەوە، بۆیە نازانرێت چارەنووسی و چییە و هۆكاری ونبوونەكەی نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تامی بروس: راگرتنی هاریکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئێـ.ـرانەوە جێگای قبووڵ نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا ئێران هەماهەنگی و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم…
Total
0
Share